کوردستانی
به‌رپرسێكى حكومه‌ت: به‌غدا بیانو ده‌گرێت و كێشه‌مان بۆ دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌غدا بیانوو به هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت به خه‌ڵكى هه‌رێم بڵێت حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نییه.
به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاوه‌ڕێ بوین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكارى ناردنى پاره بۆ هه‌رێم ده‌ستپێبكات و به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت".
وتیشى "به‌غدا بیانو به هه‌رێم ده‌گرێت و داوایكردووه تا نه‌وت رادهستنهكرێت، ئه‌وانیش پاره بۆ هه‌رێم نانێرن، ئه‌مه‌ى به‌غدا ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌یه به خه‌ڵكى كوردستان بڵێت حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى ئه‌وه‌یه مانگانه 120 ملیار دینار و 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بداته به‌غدا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم 80 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و له دۆخێكى خراپى ئابووریدان.
ع
بیروڕا



