عیراقی

هەوڵێکی پیلانگێڕی لە عیراق پووچەڵکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵێکی پیلانگێڕی لە عیراق پووچەڵکرایەوە
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشکرایکرد کە هێزەکانیان هەوڵێکی پیلانگێڕی بەعسییەکانیان لە سێ پارێزگا شکستپێهێناوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "هێزەکانیان 40 کەسیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لە بڵاوکردنەوەی بیری تائیفی و نانەوەی ئاژاوەو ئاڵۆزکردنی دۆخی ئەمنیی وڵات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پاشماوەکانی بەعس بە ناوی لیوای 66 لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەوڵی نانەوەی پشێوویان داوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی لە ناوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون دانیان بە بەوەدا ناوە کە لە دەرەوەی عیراقەوە پشتگیری کراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan