گێتی

ئێران خولێکی نوێی دانووستانی ئەتۆمی دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئێران خولێکی نوێی دانووستانی ئەتۆمی دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ  هەریەک لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) دەستپێدەکەن.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "لە وەڵامی داواکاری وڵاتانی ئەوروپادا، تاران رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانووستانەکانی ئەتۆمی دەربڕیوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت، پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و دەستبەرداری سیاسەتی هەڕەشە و فشار ببێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan