عیراقی
پەرلەمانی عیراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا لیژنەی پەرلەمان بۆ لێکۆڵێنەوە لە هێرشەکان بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکی ئاڕاستەی پەرلەمان نەکردووە.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەسەر دوو بڕگەیە کە پەیوەندییان بە هێرشە درۆنییەکان و ئاگرەکەی کوت هەیە، هەرچەند ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆ کۆدەکەنەوە کە یاسای بەرگری شارستانی هەمواربکرێتەوە بەڵام یاساکە پێویستی بە جێبەجێکردنە نەک هەموارکردنەوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆش هیچ بڕیارێک نادرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەم خولەی پەرلەمان نەیتوانیوە وەک پێویست رۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆیە زۆرجار ئەم ناکۆکیانە دەبێتەهۆی پەکخستنی دانیشتەکانی پەرلەمان بۆیە ناتوانرێت وەک پێویست لێپرسینەوە لە وەزیرەکان بکرێت،
ئەوەشی خستەڕوو "هێرشە درۆنییەکان فشارن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام لە دەرەوەی یاسا و دەسەڵات لە عیراق میلیشیا هەیە و زۆرجار حکومەتی فیدراڵی ناتوانێت رووبەڕووی ئەو میلیشیایانە ببێتەوە، بەهۆی سەپاندنی ئەجێندای دەرەکی بەسەر حکومەتی عیراق".
باسی لەوەشکرد "ئەگەر حکومەتی هەرێم ناتوانێت بڕی پێویست نەوت رادەستی بەغدا بکات، با رێگە بە لیژنە تەکنیکییەکانی حکومەتی فیدراڵی بدات سەردانی کێڵگە نەوتییەکان بکات و ئاستی بەرهەمهێنان و زیانی هێرشە درۆنییەکان لە راپۆرتێکدا ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکات، وە هەروەها هیچ خاڵێکیش بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵ زیاد نەکراوە".
وتیشی "بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت هەرێم 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ مانگانە رادسەتی بەغدا بکات، مەرجی ناردنی مووچە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیە، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی، چوارچێوەی هەمانگی لەپێناو مووچە و قووتی خەڵک بووە".
ب ح

بیروڕا