عیراقی

لەمساڵدا 89 منداڵ تووشی ئۆتیزم بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمساڵدا 89 منداڵ تووشی ئۆتیزم بوون
مەودا میدیا-

سەنتەری زیقار بۆ چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم ئاشکاریکرد لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 89 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئۆتیزم لە پارێزگای زیقار تۆمارکراون.

سەنتەری زیقار بۆ چارەسەری منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم رایگەیاند "ئەو حاڵەتانەی لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمارکراون، لەئێستادا بەرنامەی چارەسەری گشتگیریان لەسەرە، لەوانە دەستنیشانکردنی پێشوەختە، چارەسەری رەفتار، چاکسازیی قسەکردن و جووڵە، هەروەها بەدواداچوونی دەرمان و پاڵپشتی دەروونی بۆ خێزان و منداڵەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەنتەرەکەیان لە ساڵی 2014وە دامەزراوە، تائێستا زیاتر لە دوو هەزار و 700 منداڵی تووشبووی بە ئۆتیزم چارەسەر کردووە و زۆرێک لە منداڵان بە سەرکەوتوویی قۆناغە سەختەکانی ئۆتیزمیان تێپەڕاندووە و دواتر تێکەڵ بە بەرنامە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan