کوردستانی
مونا قەهوەچی: گرنگە لە نیازی بەغدا تێبگەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان لە هەژماری خۆی لو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەغدا نیازی رێککەوتنی نییە، بۆیە رێککەوتنەکانیش جێبەجێ ناکات.
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند "هەفتەی رابردوو هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتنیان ئەنجام دا، پاش نزیکەی سێ مانگ لە سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە راگرتنی مووچەکانیان هەواڵێکی دڵخۆشی بوو بۆ فەرمانبەران و چاوەڕێی هاتنی مووچە راگیراوەکانیان بوون، بەڵام وەک هەمیشە بەغدا ببیانووی نوێیان دۆزیوەتەوە و دیسان کێشە و گرفت بۆ رێککەوتنەکان دروست دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەس و لایەنانەی کە خۆیان کردبوو بە دەمڕاستی بەغدا و دەیانگوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا رێکبکەون و ئیتر بەغدا هەموو مووچەی فەرمانبەران دابین دەکات، خێرە ئێستا خۆیان بێدەنگ کردووە؟ باشە خێرە بۆ یەکجار رووی دەمیان ناکەنە حکومەتی فیدڕاڵی و بڵێن ئەوەی ئێوە دەیکەن سزادان و برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە".
ئەوەشی خستەڕوو "زۆر گرنگە هەمووان لە نیازی بەغدا تێبگەن و لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بکەنە پێشینەی کارەکانیان و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عیراق و بەرپرسانی کورد لە بەغدا هاوکار و هەماهەنگ و یەكڕیز بن بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی خێرای بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".
ب ح

بیروڕا