کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاتی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/7/21، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندرۆ بیزلی جەختیان لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چوونەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیانکرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان، ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنیەتی هیوادارن هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوای بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە هەیە و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی مووچەخۆرانە".
ب ح

بیروڕا