کوردستانی
سێ په‌رله‌مانتارى كورد له‌باره‌ى هێرشه درۆنییه‌كانى سه‌ر هه‌رێم ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ى هێرشه درۆنییه‌كانى سه‌ر هه‌رێم ته‌نها سێ په‌رله‌مانتارى كورد ئاماده‌بوون.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەریی بڵاویكرده‌وه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە لەسەر هێرشە درۆنییەکانی کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان".
باسى له‌وه‌شكردووه "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه تەنها سێ پەرلەمانتاری کورد لەکۆبونەوەکەین، ئەوانیش( سۆران عومەر، دارا سێكانیانی ، عومەر كۆچەر)".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو زیاتر له شه‌ش جار هێرشى درۆنى كرایه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان به ئامانج گیران.
ع
بیروڕا



