گێتی
ئەگەر پێویست بكات هێرش دەكەینەوە سەر ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند"ئامادەن جارێكیتر هێرش بكەنەوە سەر كێڵگە ئەتۆمییەكانی ئێران ئەگەر ئەو وڵاتە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی نەبێت".
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد''ئەو هێرشانەی كە وڵاتەكەی لە مانگی رابردوودا كردیەسەر كێڵگە ئەتۆمییەكانی ئێران زیانێكی زۆریان بە پێگەكان گەیاندووە و بە تەواوی لەناوچوون، بەڵام ئەگەر دۆخەكە وا بخوازێت ئەوا جارێكی دیكە هەمان هێرش ئەنجام دەدەینەوە".
ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت كە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی وتی"وڵاتەكەی هەرگیز دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی نابێت و لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێت".
ئ پ
بیروڕا



