گێتی

عەلی خامنەیی پەیامێك ئاراستەی وڵاتانی ئیسلامی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی خامنەیی پەیامێك ئاراستەی وڵاتانی ئیسلامی دەكات


مەودا میدیا- 
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی لەبارەی هێرش و گەمارۆدانی غەززەوە ئاراستەی وڵاتانی ئیسلامی كرد و داوای هەنگاوی بەپەلە و جەماوەرییان لێدەكات.

 لە پەیامەكەیدا رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت"دەبێت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بزانن كە شەرمەزاری هەمیشەیی وەك پەڵەیەك لەسەر ناوچەوانیان دەمێنێتەوە ئەگەر بە هەر شێوەیەك یان بە هەر بیانویەك پشتیوانی لە قەوارەی زایۆنیستی بكەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەمڕۆ رۆژێك نییە بۆ بێدەنگبون سەبارەت بە غەززە، بەڵكو پێویستە حكومەتە ئیسلامییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن".

 عەلی خامنەیی داواشی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كردووە كە هەنگاوی جدی بنێن بۆ وەستاندنی شەڕی قڕكردن و برسیكردنی هاوڵاتییانی كەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan