گێتی
به‌هۆى هێرشه‌كانى ئێران 300 هه‌زار كه‌س له ئیسرائیل بێ كاربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى ئەلمەیادین، به‌هۆى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل له شه‌ڕى 12ه رۆژه، نزیكه‌ى 300 هه‌زار كه‌س له ئیسرائیل بێ كاربوون.
به‌پێى ماڵپه‌ڕه‌كه "له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بێ كارى له ئیسرائیل زیادیكردووه، میدیاكانى ئیسرائیلیش باسیان له‌وه‌كردووه هۆكارى ئه‌و بێ كاریه بۆ شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بە پێی داتا فەرمییەکان، ئاستی بێ‌کاری لە ئیسرائیل لە مانگى ئایار له %4.2 بووه، به‌ڵام مانگی حوزه‌یران بۆ %10.1 به‌رزبووه‌ته‌وه كه بریتییه له 465 هەزار کەس".
له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ، شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ى 12 رۆژ به‌رده‌وامبوو، هه‌ردوولا هێرشى مووشه‌كییان كرده سه‌ر یه‌كترو ئێرانیش زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وت.
ع
بیروڕا



