کوردستانی

مه‌سه‌ده‌: هه‌رچى زووه‌ كۆنفرانسێكى نیشتمانیی ببه‌سترێت بۆ دۆخى سوه‌یدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سه‌ده‌: هه‌رچى زووه‌ كۆنفرانسێكى نیشتمانیی ببه‌سترێت بۆ دۆخى سوه‌یدا

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سوەیدا داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نیشتمانی كۆكەرەوە و سیستەمێکی دیموکراسی نا ناوەندیی فرەیی له سوریا دەکات. 

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەد)، هۆشداریدەدات لە مەترسی دۆخی ئەمنی دژواری پارێزگای سوەیدا و پێى وایه‌ " ئەوەی ناوچەکە بەخۆوە دەبینێت لە پێکدادان و توندوتیژیی لە دژی خەڵکی مەدەنی، ئاماژەن بۆ تەقینەوەی ناوخۆیی تائیفی یان ناوچەیی، لە سایەی بەردەوامیی چەقبەستویی سیاسیی و نەبوونی دەوڵەتێکی نیشتمانیی كۆكەرەوە".

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ "ئەوەی لە سوەیدا دەگوزەرێت رووداوێكی دابڕاو نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی راستەوخۆی دۆخی داڕمانی گشتیی وڵاتە، بەرەنجامی دەیان ساڵ دووخستنەوە و ستەمکاری و پەراوێزخستنی پێکهاتە نیشتمانییەکان".

هه‌روه‌ها "ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەن و، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتین، کۆتایی بە هەموو شێوازەكانی توندوتیژیی بهێنرێت و، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە رووداوەکان بکرێت، هەروەها داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نیشتمانیی كۆكەرەوە ده‌كه‌ین،  بە ئامانجی داڕشتنی پڕۆژەیەکی سیاسیی سوریا نوێ، لەسەر بنەمای دادپەروەری راگوزەرو، سیستەمێکی دیموکراسی نا ناوەندی فرەیی".

ع
Qaiwan
Qaiwan