کوردستانی
كە مریشك دەكڕن پێویستە ئاگاداربن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بەرزبوونەوەی نرخی كیلۆیەك مریش بۆنزیكەی چوار هەزار دینار، ئەمڕۆ جارێكیتر نرخكەی دابەزییەوە و مریشكفرۆشێكیش هۆشداریدەدات لە كڕینی هەندێك جۆری مریشك.
ئالان محەمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی فرۆشتنی مریشك بە مەودا میدیای راگەیاند"ئێستا نرخی مریشك بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە، بەڵام جیاوازی هەیە لە نرخەكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكیتر و بەپێی جۆری مریشكەكانیش دەگۆڕێت".
وتیشی"پێویستە هاوڵاتییان ئاگادار بن لە جۆری ئەو مریشكانەی كە دەیانكڕن، چونكە هەندێك جۆری مریشك كوالێتی باش نییە و نرخەكەشی لە بازاڕدا هەرزانترە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەندێك جۆری مریشك هەیە كە نەخۆشن ئەوانە نرخەكەی لە بازاڕدا زۆر هەرزانە لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆی بە نزیكەی 2,800 دینارە، هەندێكیش هەن پێیان دەوترێت "بنەقاعە" ئەوانەش تا رادەیەك هەرزانن".
باسی لەوەشكرد"ئەو لە ئێستادا مریشكی ساغی تەندروست دەفرۆشێت و یەك كیلۆشی بە 3,600 دینارە، بۆیەش پێویستە هاوڵاتییان بزانن چە جۆرە مریشكێك دەكڕن".
ئ پ
بیروڕا


