کوردستانی
رێژه‌ى هه‌ژاریی له عیراق دوو هێنده‌ى هه‌رێمى كوردستانه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، رێژه‌ى هه‌ژارى له عیراق زیاتر له دوو هێنده‌ى هه‌ژارییه له هه‌رێمى كوردستان.
سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاند "رێژەی هەژاریی لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی تری عیراق كەمترە، ئاستى هه‌ژاریی له عیراق به‌رزتره".
وتیشى "رێژەی هەژاریی لە هەرێمی كوردستان له (8.6%)ە، لە عیراق رێژەكە (19.5%)ە، واتا جیاوازییەكی زۆر هەیە و زیاتر له دوو هێنده‌ى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌و ئامارانه له دوایین سه‌رژمێریی عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ركه‌وت كه له 20ى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌نجامدرا.
ع
بیروڕا



