کوردستانی
گه‌رما پڕوكێنهرهكه ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما ده‌بێته‌وه و له رۆژدا گڕه ده‌بێت.
سالار حاجى، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌فریقایه، روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت".
وتیشى "ئه‌و گه‌رمایه كاریگه‌ریی خراپى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ره‌بۆیان هه‌یه، له هه‌مانكاتدا له رووى كشتوكاڵه‌وه سودى هه‌یه بۆ پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له ناوچه‌ى گه‌رمیان ده‌بێت تا 50 پله ده‌ڕوات و له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك تا 46 بۆ 47 پله به‌رزده‌بێته‌وه".
ع
بیروڕا



