کوردستانی
ئەمەریکا سێ داواکاریی دایە سودانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عیراق کردووە و سێ داواکاریی ئەمەریکای پێگەیاندووە.
ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سودانی كردووە، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمەریكا نیگەرانە لە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی و بە سودانی وتووە ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی بە دامەزراوەیکردنی هەژمونی ئێران و گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان.
هەروەها رۆبیۆ لەسەر هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان و ئەو كێڵگە نەوتیانەی لەلایەن کۆمپانیا ئەمەریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، سودانی ئاگادار كردۆتەوە لە گرنگی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکان و رێگریکردن لە دووبارەبونەوەیان کردەوە.
باس لەوەشکراوە "ماركۆ ڕۆبیۆ لەگەڵ سودانی باسی لە گرنگی بەردەوامی پێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە کردووە".
ع
بیروڕا



