گێتی
مهسعود پزیشكیان: هێرشدهكهینهوه سهر ئیسرائیل
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازیی ئیسرائیل ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قوڵایی خاکی ئیسرائیل.
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە رایگهیاند "هێزەکانمان ئامادەن تا جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر قوڵایی خاکی ئیسرائیل".
وتیشى "ئێمە بۆ هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل ئامادەین و ئیسرائیل زیانیان لە ئێمە داوە و ئێمە بە هێزەوە گورزما لە ئەوان داوە، بەڵام زیانهكانیان دەشارنەوە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئیسرائیل بەدوای گۆڕان، دابەشکردن و لەناوبردنی ئێرانه لەڕێگای دروستکردنی ئاژاوە و لەناوبردنی حکومەت، بەڵام شکستی هێنا، گومانی تێدا نییە کە دزە کراوەتە نێو ئێرانەوە بەڵام هۆکاری سەرەکی تەکنۆلۆژیای ئەمهریکی و بەکارهێنانی تواناییەکانی ئەوان بوو".
لهبارهى ههوڵى تیرۆركردنهكهشى ناوبراو وتى "ئەو رووداوە بەشێک لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بوو بۆ تیرۆری رێبەرانی سیاسیی دوای تیرۆركردنى رێبهره سەربازییەكانمان".
ع
بیروڕا



