کوردستانی

پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت خێراتر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت خێراتر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى چاره‌سه‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خێراتر ده‌كرێن.

هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى كۆبوونه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بوون.

ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى به‌ هه‌وڵى سه‌رۆك بافڵ، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ كرا، ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ كار بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌كه‌ن".

وتیشى "خه‌ڵكى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تبكرێن پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت و پرۆژه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دراون جێبه‌جێ بكرێن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌كێتى ده‌یه‌وێت هه‌رچى زووه‌ كابینه‌ى نوێ پێبكهێنرێت و چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانه‌ش بكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan