کوردستانی
گه‌شتى عومره هه‌رزانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ، خواست له‌سه‌ر گه‌شتى عومره كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌شى دابه‌زیووه.
حاجى سه‌عید ره‌حیم، خاوه‌نى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو ساڵێك دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى حه‌ج، خواست له‌سه‌ر گه‌شتی عومره كه‌مده‌بێته‌وه".
وتیشى "له ره‌مه‌زاندا خواستێكى زۆر له‌سه‌ر عومره هه‌یه، ئه‌وه‌ش واده‌كات نرخه‌كان زۆر به‌رزببنه‌وه، چونكه خه‌ڵكێكى زۆر ده‌یه‌وێت ره‌مه‌زانان له ماڵى خودا به‌سه‌ر ببات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا گه‌شتى عومره به رێگاى وشكانى به 450 دۆلار بۆ 480 دۆلاره به خزمه‌تگوزاریی ته‌واو، به رێگاى ئاسمانى به 650 بۆ 700 دۆلاره".
ع
بیروڕا



