کوردستانی

بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی رزگاربووانى ده‌ستى داعش ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی رزگاربووانى ده‌ستى داعش ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

بەپێی بڕیارێكى دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، كه‌ ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاكراوه‌، بریاردراوه‌ به‌ ئاسانكاریی و گه‌ڕانه‌وه‌ى رزگاربووانى ده‌ستى داعش بۆ خوێندن.

له‌ نوسراوه‌كه‌داهاتووه‌ "بە مەبەستی ئاسانكاریی بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەت (ڕزگاربووانی ئێزیدی) كە ناویان لە لیستی ڕزگاربوواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدرێت".

1-دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.

2-لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەربە وەزارەتتان.

3- سوودمەندانی هەردوو خاڵی سەرەوە، تەنیا ئەو رزگاربووانە دەگرێتەوە كە لە لیستی رزگاربووانی بەردەست لەلایەنی پێوەندیداری حكوومەت ناویان تۆمار كراوە.

ع

Qaiwan
Qaiwan