عیراقی
ئه‌ڵمانیا ده‌ستیكرد به دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دادی ویلایەتی تورینگیای ئەڵمانیا رایگەیاند، 43 هاوڵاتیی عیراقی بە فڕۆكەیەك، دیپۆرتی بەغدا كراونه‌ته‌وه.
بەپێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "هەموو ئەو كەسانەی دیپۆرت كراونەتەوە پیاوی سەڵت بوون، پێویست بووە وڵاتەكە بەجێبهێڵن كە هەندێكیان پێشینەی تاوانیان هەبووە".
لاى خۆیه‌وه بیات مێسنەر وەزیری دادی ویلایەتی تورینگیا رایگه‌یاند "پەیامی ئێمە روونە، هەركەسێك مافی مانەوەی نەبێت، پێویستە وڵاتەكەیان بەجێبهێڵێت".
له ماوه‌ى رابردوو ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رانى وڵاتانى تر‌ى له وڵاته‌كه‌ى دیپۆرتكردووه‌ته‌وه و كوردیشى تێدابووه.
ع
بیروڕا



