کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئاشکرایکرد ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کە بڕیار بوو 2025/7/24، رابگەیەندرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند "دواخستنی راگەیاندنی ناوی سوودمەندبووان لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبون بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاونیشتیمانیان دڵنیا دەکەنەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون ئەوانەی کارکردن تێیایاندا بەردەوامە، کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان سوودمەندبن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لەچوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروستکراون، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت".
ب ح

بیروڕا