کوردستانی
دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی عیراقی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرایکرد فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیاوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتووە و کۆچبەرانی عیراقی هەڵگرتووەو وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هیچ زانیارییەکی نەخستەڕوو.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند " پۆلیس رێکارەکانی رۆشتنی فڕۆکەکەی مسۆگەر کردووەو دیار نییە کە ژمارەیان چەندە، بەڵام سەرنشینەکان بە مینی پاسەکانی پۆلیس و دوو پاسی گەورەی فڕۆکەخانە بۆ فڕۆکەکە گواستراونەتەوە و ئەفسەرانی پۆلیس هەر سەرنشینێکیان بە تاک، تاک بە پلیکانەکاندا بەرەو فڕۆکەکە بردۆتە سەرەوە ،تاوەکو ئێستا نەزانراوە کە چەند هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لەو کاروانەدان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو ئەڵمانیا 816 عیراقی دیپۆرت کردووەتەوە کە هەندێکیان دیپۆرتکرانەوە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپی بۆ ئەوەی لەوێدا داواکاری مافی پەنابەرییان جێبەجێبکەن، هەروها 615 کەسیش راستەوخۆ دیپۆرتکرانەوە بۆ عیراق، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا 47 کەس لە شاری هانۆڤەرەوە دیپۆرتی عیراق کرانەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دۆخی ئەمنی عێراق لە دوای دەیان ساڵە شەڕ و نائارامی سیاسی هێشتا گرژی ماوەتەوە، لە راپرسییەکی ساڵی 2023ی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەنێوان ئەو کۆچبەرانەی کە گەڕاونەتەوە عیراق، نزیکەی نیوەی بەشداربووان رایانگەیاندووە کە پلانیان هەیە لە ماوەی شەش مانگی تردا جارێکی تر کۆچ بکەنەوە".
ب ح

بیروڕا