عیراقی
پارێزگاری واست دەستیلەکارکێشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/7/23، پارێزگاری واست ئاشکرایکرد کە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت دەستلەکاردەکێشێتەوە.
محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست رایگەیاند "هیوادارە ئەم دەستپێشخەرییەی ئەو بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار رۆحی شەهیدانی رووداوی ئاگرەکەی کوت ئاسوودە بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەک دەربڕینی دڵسۆزی بۆ کەسوکاری شەهیدانی رووداوی ئاگرەکەی کوت و خەڵکی پارێزگاکە، دەستی لە پۆستی پارێزگار کێشاوەتەوەو هیوادارە کەمێک لە ئازارەکانیان کەم ببێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی2025/7/17، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە مۆڵیکی پێنج نهۆمی لە شاری کوتی سەر بە پارێزگای واست، 61 کەس گیانیان لە دەستدا، کە زۆرینەیان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکان.
ب ح

بیروڕا