کوردستانی
کۆڵبەرێکی کورد گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پێگەی کۆڵبەرنیوز لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پێگەی کۆڵبەرنیوز رایگەیاند "کۆڵبەرێکی کورد دوای حەوت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ورمێ بریندارکرابوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆڵبەرەکە ناوی (لەتیف یەعقوبی)یە و تەمەنی 45 ساڵە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، خەڵکی گوندی کوزەرەشی سەر بە شارۆچکەی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان".
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەڵدێران لە شاخ، رەقبوونەوە لەناو بەفر و سەرما، 52 کۆڵبەری کورد کوژراون و 131 کۆڵبەریش بریندار بوون.
ب ح

بیروڕا