کوردستانی
کۆڵبەرێکی تری کورد گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پێگەی کۆڵبەرنیوز ئاشکرایکرد کۆڵبەرێکی كوردی خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستداوە.
کۆڵبەرنیوز رایگەیاند "کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە هەنگەژاڵەی شاری بانە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆڵبەرکە ناوی (بەرزان ساڵەحی)یە، تەمەنی 38 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، خەڵکی شاری بانە و دانیشتووی گوندی خوری ئاوایە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 52 کۆڵبەر بە هۆکاری تەقەی هێزەکانی ئێران، کەوتنەسەر مین و تەقەمەنی، رەقبوونەوە لە سەرما و هەڵدێران لە شاخ گیانیان لەدەستداوەو 131 کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
ب ح

بیروڕا