گێتی

دەوڵەت باخچەلی: دەبێت رێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوڵەت باخچەلی: دەبێت رێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک داوا لە ئیدارەی ئەمەریکا دەکات پشتیوانییەکانی بۆ هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە رابگرێت و لە بەرانبەردا  هەسەدە رێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بکات.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک رایگه‌یاند  "یەپەگە و پەیەدە لە بەرگی هێزەکانی سوریای دیموکرات خۆیان حەشارداوە و ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئازارەکانی کەرکوک، تەبرێز، دیمەشق، غەززە، قودس، ئاراکان، تەرابلوس لە دڵیندایە و لە یادەوەرییەکانیاندا دەمێننەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تورکیا بە هێز و تواناکانییەوە سەرچاوەی ئاسایش و سەلامەتترین پەناگەیە و بووەتە هیوا و ئاسۆ گەلانی ستەملێکراوی ناوچەکە

ب ح
Qaiwan
Qaiwan