گێتی
پزیشكیان: هێرشدهكرێتهوه سه‌ر ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، هیچ متمانهیهكمان به ئیسرائیل نییه و ره‌نگه له نزیكترین كاتدا هێرشبكهنهوه سه‌ر ئێران.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئێمە هیچ دڵنیاییەکمان له ئیسرائیل نییە، له هه‌ركاتێكدا ره‌نگه دووبارە هێرشبکەنهوه سه‌ر ئێران، هێزه‌كانى ئێمه‌ش خۆیان ئاماده‌كردووه".
وتیشى "ئێران هیچكات ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ نابێت، بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن کە گوایە ئێران هۆکاری نائەمنییه لە ناوچەکەیە".
سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئێران وتیشی "ئەوان رێگای چوونە ژوورەوەی دامەزراوەکانیان رووخاندووە و ئێمە لە ئێستادا توانی چوونە ژوورەوەمان نییە، توانای ئەتۆمی ئێران نە لە فۆردۆیە، نە لە نەتەز، نە لە ئیسفەهان و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە توانای ئەتۆمی ئێمە لە مێشک و ئەندێشەماندایە و هیچ کاتیش بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نەبووین و ناشبین ئەوە لەسەر بیر و بڕوای ئایینی و فتوای ئاشکرای ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران دەرکراوە".
ع
بیروڕا



