گێتی
تیمێكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌چێته ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو، تیمێكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم سه‌ردانى ئێران بكات، به‌ڵام تیمه‌كه سه‌ردانى بنكه ئه‌تۆمییه‌كانى وڵاته‌كه ناكه‌ن.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیرى دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران سەفەری شاندی تەکنیکی ئاژانسى نێوده‌ڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆمى بۆ تارانی لە دوو تا سێ هەفتەی داهاتووی قبووڵ کردووە".
وتیشى "لە ئەم دۆخەدا، شێوەی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان پێویستی بە گفتوگۆی نوێ لەگەڵ ئاژانس هەیە، ئەو بابەتە گرنگە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە بابەتی پیتاندن، ئێران بە پێی پێداویستی خۆی هەوڵدەدات بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، ئێمە ده‌بێ توانایی ئەنجامی هەموو ئەوەی کە پێویستە، هەمانبێت، بۆ راگرتنى پیتاندن ئه‌زموونى تاڵمان هه‌یه و ناتوانین بڕوا به هیچ لایه‌ك بكه‌ین".
ع
بیروڕا



