ئابووری
به‌غدا كه‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌نێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌بێت بۆ ناردنى داهاتى ناوخۆ و نه‌وت، به‌غدا له زووترین كات مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌نێرێت.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت كراوه، هیوادارین هه‌ردوولا پابه‌ندبن پێوه‌ى تا گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروست نه‌بێته‌وه".
وتیشى "به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاساى بودجه و بڕیارى دادگاى فیدراڵیی بۆ ناردنى مانگانه 120 ملیار دینار له‌داهاتى ناوخۆ بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه به‌رهه‌مى رۆژانه‌یه جگه له پێویستیی ناوخۆ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كۆمه‌ڵێك لیژنه پێكهێنراوه و سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌باره‌ى داهاتى ناوخۆ و به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وت، هه‌ركات هه‌رێم پابه‌ندبوو بۆ ناردنى ئه‌و دوانه، به‌غداش به زووترین كات مووچه‌ى مانگى شه‌ش ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات، كێ هه‌یه ئه‌وه‌ى پێ خراپ بێت 120 ملیار داهاتى ناوخۆ بده‌یت، له به‌رانبه‌ردا 974 ملیار دینار وه‌ربگریت".
ع
بیروڕا



