عیراقی

یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عیراق دەکرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ رێگری لە  قەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە چڕکردووەتەوە ئاشکرایکرد پاڵپشت بەمادەکانی (67) و (140)ی دەستوور یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عیراق کردووە.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "داوای لە سەرۆک کۆمار کردووە وەک پارێزەری یەکەمی دەستوور، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانی بە قەزاکردنی ناحیەی قەرەتەپە و دەستکاریکردنی باری دیمۆگرافی و سنووری کارگێڕی و جوگرافی ناوچە کوردستانییە دابرێنراوەکان، کە پێشێلکارییەکی روونی مادەی (140)ی دەستوورە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەەفتەی رابوردووش سەرپەرشتی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی ئیمزای سەرۆک فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی عیراقی کردووە و (105) ئیمزای دژی بەقەزابوونی قەرەتەپە و دەستکاریکردنی باری دیمۆگرافی و کارگێڕی ناوچە کوردستانییە دابرێنراوەکان کۆکردووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو " بەنوسراوی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی ئاراستەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق و وەزارەتی پلاندانان کراوە، سەرەنجامی یەکەمی هەوڵەکان ناحیەی کوڵەجۆی زەنگاباد لە پیلانەکە دەرهێنرا، ماوەتەوە کۆی پیلانەکە هەڵبوەشێنرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan