کوردستانی

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەگشتیی نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە  شاخاوییەکان نەبێت کەمێک  بە ( 1- 3 ) پلە نزمدەبنەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان  ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر   :  48 پلەی سیلیزی  
سلێمانی  : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 50 پلەی سیلیزی
دهۆک    :  45  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی 
زاخۆ     :  45 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی
سۆران :  41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan