کوردستانی
دوو ژینگەپارێزەری تر لە سنە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە دوو ژینگەپارێزی تری کورد لە شاری سنە بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیان گیانیان لەدەستدا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند "ئەو ژینگەپارێزانە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەكەی بەرزاییەکانی چیای ئاویەر لە سنە سووتاون و دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیان ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو ژینگەپارێزی کورد بە ناوەکانی (چیاکۆ یوسف نەژاد و خەبات ئەمینی ) خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی ئاویەر برینداربوون، کە تاوەکو ئێستا سێ ژینگەپارێز گیانیان لەدەستداوەو پارێزگاری سنەش سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاند".
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئاگرێکی فراوان لە بەرزایەکانی ئاویەر لە سنە کەوتەوەو حەمید مورادی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژینگەپارێزی (شنەی نۆژین کوردستان) لەگەڵ چوار ژینگەپارێزی تر بە ناوەکانی (موحسین حسێنی پەناهی، خەبات ئەمینی، چیاکۆ یوسف نەژاد و مستەفا هەژیر) هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان دا و بەهۆیەوە برینداربوون، بەڵام حەمید مورادی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداو ئەمڕۆش (چیاکۆ یوسف نەژاد و خەبات ئەمینی ) گیانیان لەدەستدا.
ب ح

بیروڕا