کوردستانی
لیژنە لەسەر هێرشە درۆنییەکان پێکهێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/7/28، وەفدێکی باڵای عیراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتنە هەولێر و سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوونەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "دەبێت سنوور بۆ گرووپەکان بۆ دابنرێت و دووربکەونەوە لە تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەندین جار لە رابردوودا لیژنە لەسەر هێرشەکان پێکهێنراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێکارێکی پێویست لە بەرانبەر گرووپەکان نەگیراوەتەبەر".
ئەوەشی خستەڕوو "ئومێد دەکەن هاتنی ئەم لیژنە هاوبەشە، کۆتا لیژنە بێت بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ هەردوولا کە ئاشکرا بکەن و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن، دەستنیشان بکرێن و رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێن".
لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند "هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان زیان بە ناوبانگ و ئابووری عیراق دەگەیەنێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سوورە لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانەی کە هێرشەکانی سەر هەریـی کوردستان ئەنجام دەدەن و سزادانیان".
ب ح

بیروڕا