کوردستانی
زاوایەک، خەزوور و هاوسەرەکەی بریندارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمرۆ دووشەممە 2025/7/28، لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەربە پارێزگای هەولێر هاوڵاتییەک بە ناوی (س،س) و دوو کچی بەهۆی هێرشی زاواکەیان برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، زاوای ماڵەکە بە رەگەز ئێرانییەو ئەمڕۆ لە ئێرانەوە هاتووە بۆ ماڵی خەزووری لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، بووە بە دەمەقاڵێیان و زاواکەیان بە چەقۆیەک هێرشی کردووەتەسەر خەزووری و دوو چەقۆی لێداوە و دواتر هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی داوەتەبەر چەقۆ.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "لەئێستادا باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و سەبارەت بە برینداربوون یان دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە".
ب ح

بیروڕا