کوردستانی
سەرۆکی حکومەت: نابینە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی رەزا رەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) ، پەیوەندییەکانی هەردوولایان تاوتوی کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "مەسرور بارزانی و رەزا رەحمانی گفتوگۆیان لەبارەی بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولا کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەسرور بارزانی دڵنیایی داوەتە شاندی ئێرانی کە هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ".
ب ح

بیروڕا