کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: حکومەتی هەرێم فێڵ لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: حکومەتی هەرێم فێڵ لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەگەر كێشە دروست نەكرێت، رۆژی یەكشەممە وەزارەتی دارایی عیراق بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دەگاتە 125 هەزار بەمیل و تاوەکو کۆتایی هەفتە بۆ 150 هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە، پێویستە 100 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکرێت و هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە دەستپێبکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر لەم هەفتەیەدا حکومەتی هەرێم 120ملیار داهاتی ناوخۆ، 100هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، ئەوا یەکشەممەی داهاتوو بڕیار لە مووچەی مانگی شەش دەدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاری حکومەت بە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ناوخۆ نادادپەروەریی زۆری تێدایە، بەشێوەیەک 18 تانکەر بۆ هەولێر،  هەشت تانکەر بۆ سلێمانی کە بەشی 5%ی پێداویستییەکانی پارێزگاکە ناکات، پاشان شەش تانکەر بۆ دهۆک، نرخی هەر لیترێکیش بە 750 دینار، ئەمە دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan