کوردستانی
حكومه‌ت ئه‌ركێكى تری خسته سه‌رشانى هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له سنورى پارێزگاى دهۆك، ئه‌و خێزانانه‌ى منداڵایان ده‌بێت به‌یانولاده ناده‌نه‌وه به كه‌سوكاره‌كه‌ى و له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كه‌وه به پاره ده‌ینێرنه‌وه بۆ ماڵه‌كه.
كۆمپانیاى ئيگڵ پۆست له سنورى پارێزگاى دهۆك ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ده‌ستبه‌كاربووه‌و كارى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان كاتێك خێزانێك منداڵى ده‌بێت، له نه‌خۆشخانه‌كه به‌یانولاده‌ى پێ ناده‌نه‌وه و پێى ده‌ڵێن له چه‌ند رۆژێكدا له رێگه‌ى پۆسته‌وه بۆتان ده‌چێته‌وه به‌رده‌م ماڵ.
كارى كۆمپانیاى ئيگڵ پۆست ئه‌وه‌یه ناونیشان له خێزانه‌كان وه‌رده‌گرێت كه منداڵیان بووه، دواتر له ماوه‌ى دوو رۆژ بۆ هه‌فته‌یه‌ك به‌یانولاده‌كه ده‌بنه‌وه به‌رده‌م ماڵه‌كه و له به‌رانبه‌ردا 12 بۆ 25 هه‌زار دینار له كه‌سه‌كه وه‌رده‌گرن.
كارمه‌ندێكى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان كه نه‌یویست ناوى بهێنرێت به مه‌ودا میدیاى وت "به‌یانولاده كارى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌یه و دواى دوو رۆژ له له‌دایكبوونى منداڵه‌كه، له ماوه‌ى نیو كاتژمێر كاره‌كه ته‌واو ده‌كرێت و پێویست ناكات ئه‌و كاره بدرێته كۆمپانیا".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتارى كوردستان ده‌ڵێت "ناكرێت بارگرانیی زیاتر بۆ خه‌ڵك دروستبكرێت و سه‌رۆكى حكومه‌تیش له‌و كاره بێ ئاگابێت".
ع
بیروڕا



