کوردستانی
په‌روه‌رده‌ى سلێمانى پاره‌ى مامۆستایانى چاودێرى تاقیكردنه‌وه‌كان نادات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
چه‌ند مامۆستایه‌ك وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی له‌به‌رانبه‌ر نه‌دانى پاره‌ى چاودێرى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12 باسیان له‌وه‌كردووه، په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى پاره‌كه‌ى نه‌داوه و نازانن چى لێكردووه.
ژماره‌یه‌ك مامۆستا مه‌ودا میدیایان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ى، ئه‌و مامۆستایانه‌ى چاودێرى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12 بوون سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا، پاره‌ى سێ وه‌جبه له چاودێرى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى نه‌داوه‌ته مامۆستایان.
مامۆستایان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات پاره‌ى چاودێرى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى داوه، به‌ڵام نازانرێت بۆچى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا ئه‌و پاره‌ى نه‌داوه و چى لێكردووه.
ئه‌و مامۆستایانه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ك باسى ئه‌و پاره‌یه بكات لێپرسینه‌وه و ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه مافى مامۆستایه‌و به‌پێى یاسا و رێنمایی وه‌زاره‌ت دیاریكراوه بۆیان.
ع
بیروڕا



