گێتی
ئه‌مه‌ریكاش له شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل زیانى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕى 12ه رۆژه‌ى ئێران و ئیسرائیل به‌شێكى زۆرى مووشه‌كه یه‌ده‌گه‌كانى له ده‌ستداوه.
کەناڵی سی ئێن ئێنى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه "ئەمریکا یەک لەسەر چواری مووشەکە یه‌ده‌گه‌كانى بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکەکانی ئێران لە کاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لەدەستداوە".
كه‌ناڵه‌كه‌كه مه‌به‌ستى له مووشه‌كى دژه فڕینه كه بۆ ئیسرائیل به‌كاریهێناوه، ئه‌و زانیاریانه‌شى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى وه‌رگرتووه به‌بێ ناوهێنان.
باس له‌وه‌شكراوه "ئەمه‌ریکا له‌و چه‌ند رۆژه‌ى شه‌ڕ، 100 تا 150 مووشەکی به‌رگریی به‌كارهێناوه تا رێگریی له مووشه‌كه‌كانى ئێران بكات، به‌وه‌ش به‌شێكى سیستمى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ستچووه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى ئه‌فسه‌ره پله‌باڵاكانى پینتاگۆنى لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



