کوردستانی
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامێكى نوێی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتیی هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى ده‌م پارتى دواى سه‌ردانى بۆ لاى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه باسى له‌وه‌كردووه، ئۆجه‌لان داوایكردووه هه‌مووان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیی كاربكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له زیندانى ئیمراڵی چاوی بە بریکارەکەی مەزڵوم دینچ و برازاکەی عومەر ئۆجه‌لان پەرلەمانتاری دەم پارتی كه‌وتووه.
عومەر ئۆجه‌لان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕى تویته‌ر (X) رایگەیاند "ئۆجه‌لان جەختی لە هیوا و ئیرادەی خۆی بۆ ئاشتیی و چارەسەری دیموکراسییانە کردەوە",
باسى له‌وه‌شكردووه "ئۆجه‌لان پێى وابوو بەشداریکردنی هەموو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە پڕۆسەکەدا پێویستییەکی ژیانیی و گرنگە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی تەندروست پێشبکەوێت".
هاوکات هە ئەمڕۆ هەریەک لە زیندانییانی تری ئیمراڵی (حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کونار، ئەرگین ئاتابەی، زەکی بایهان) لەگەڵ كه‌سوكاریان دیداریان ئەنجامداوه.
ع
بیروڕا



