کوردستانی

گەرما تەواو دەبێت و خۆڵبارین دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرما تەواو دەبێت و خۆڵبارین دەستپێدەكات


مەودا میدیا-
ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە شەپۆلێكی گەرمای توند ناوچەكانی هەرێم و عیراقی گرتووەتەوەو كەشناسێكیش كاتی كۆتاییهاتنی شەپۆلەكە ئاشكرا دەكات. 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"لەمڕۆ سێشەممەوە تا رۆژی یەك شەممە 3/8/2025 ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەرابان و تاوەباران و هەورەبروسكە لە هەندێك ناوچە لەگەڵ چالاكبوونی بای بەهێز". 

وتیشی"رۆژی هەینی كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەم شەپۆلە بەتینەی گەرما كۆتاییدێت، بەڵام چەند رۆژێك دواتر و بە تایبەت لە نێوان 4/8 بۆ11/8/2025 دیسان شەپۆلێكی تری گەرمای بەتین روو لە ناوچەكە دەكاتەوە كە ئەگەری هەیە لەوەی ئێستا بەهێزتر بێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"شەوی چوارشەممە بۆ پێنج شەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە". 
ئ  پ 

Qaiwan
Qaiwan