کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتی لابردنی قۆرخكاریی شەقامەكان ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتی لابردنی قۆرخكاریی شەقامەكان ئەنجامدەدات


مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی ئەو ئۆتۆمبێل و میوەفرۆشانە ئەنجامدا كە دەكەونە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیك محمود لە نزیك پردی كۆبانی بە ئاراستەی هەواری شار.

لە راگەیەنراوێكدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"شۆستە و شەقامەكان موڵكی گشتین و قۆرخكاری لەلایەن هەر كەسێكەوە كارێكی نایاساییە و ئاستەنگی هاتوچۆ درووست دەكات و ئەگەری كەوتنەوەی رووداوی هاتوچۆی هەیە".  

باسی لەوەشكردووە"بەشی هاتوچۆی ناوشار- رۆژئاوا لە هەڵمەتێكدا رێكاری یاساییان گرتەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی كاری میوەفرۆشتن دەكەن و بە بارهەڵگرەكانیان لاینێكی شەقامەكە دەگرن لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیك محمود لەنزیك پردی كۆبانی بە ئاراستەی هەواری شار". 

داواشی لە هاوڵاتییان كردووە هاوكاریان بن و خۆیان لەو جۆرە سەرپێچییانە بەدوور بگرن بۆ پاراستنی سیمای شارستانی شاری سلێمانی. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan