کوردستانی

تاسەیەكی نوێی هاتوچۆ چەند رووداوێكی لێدەكەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاسەیەكی نوێی هاتوچۆ چەند رووداوێكی لێدەكەوێتەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی درووستكردنی تاسەیەكی نوێی هاتوچۆ لە شاری كەلار تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا سێ‌ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە. 

سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان پێش دەستكردن بە درووستكردنی تاسەكە هەستاون بە دانانی هێمانی هاتوچۆ و هێمای تری ئاگاداركردنەوەی شۆفێران كە ئاگاداریان دەكاتەوە لە درووستكردنی ئەو تاسەیە، بەڵام رەنگە هەمووكات شۆفێران دیقەتی هێماكان نەدەن". 

وتیشی"سەرەڕای دانانی هێماكانی هاتوچۆ، بەڵام لە سەرەتای درووستكردنی هەر تاسەیەكی هاتوچۆ، ماوەیەكی پێویستە تا شۆفێران بە تەواوی لە بوونی ئەو تاسەیە لەو جێگەیەدا شارەزا دەبن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"درووستكردنی تاسەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە رێگەی پێدراوە و تیمی بەشی ئەندازە هەستاون بە جێبەجێكردنی و هیچ لایەنێكی نایاسایی تێدانییە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan