کوردستانی

سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ چوارشه‌ممه‌، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوەو گفتوگۆی سێ پرس دەکەن.

به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ "بەدواداچونی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت".

هه‌روه‌ها " بابەتی دەستپێکردنەوەیی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند پێشنیازێک لەبارەی خزمەت و خانەنشینی و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە".

رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه‌ "به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ردوو حكومه‌ت، به‌غداش چاوه‌ڕێى ناردنى داهاتى نانه‌وتى و هه‌نارده‌ى نه‌وته‌ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌ش خه‌رجبكات".

ع
Qaiwan
Qaiwan