گێتی
عهلى خامنهیی: گهلى ئێران بههێز و خۆڕاگره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند، گەلی ئێران جگە لەو شەرەفە مەزنانەی لە شهڕى 12 ڕۆژە بەدەستیهێنا، لهگهڵ ئهوهشدا هەموو جیهان دانیان پێدا ناوە، توانی هێز و خۆڕاگریی و ورە و ئیرادە و توانایی خۆی پیشانی جیهان بدات.
عهلى خامنهیی، رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند "شهڕى 12 رۆژه بۆ ئێمە بێ وێنە نەبوون و لە ماوەی 46 ساڵی رابردوودا، جگە لە شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵە، کۆماری ئیسلامیی چەندین جار رووبەڕووی رووداوەکانی وەک کودەتا و فیتنەی جۆراوجۆری سەربازیی، سیاسیی و ئەمنی و ناچارکردنی کەسانی لاواز بۆ هەڵسوکەوت لە دژی میللەت بووەتەوە و هەموو پیلانەکانی دوژمنی پووچەڵ کراوەتەوە".
وتیشى "گەل و لاوانی ئێران بە پشتبەستن بە دوو بنەمای ئایین و مەعریفا، دوژمنیان ناچارکرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پاشەکشە بکەن و لەمەودواش هەروا دەبێت".
ئهوهشى خستهڕوو "ئەوەی وەک ئەتۆم و پیتاندن و مافی مرۆڤ دەیخەنەڕوو، پاساوێکە و هۆکاری سەرەکی ناڕازیبوون و دژایەتیکردنیان، سەرهەڵدانی وتاری نوێ و تواناکانی کۆماری ئیسلامییە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست و زانیاریی مرۆیی و تەکنیکی و ئایینی".
ع
بیروڕا



