کوردستانی
پڕنه‌كردنه‌وه‌ى فۆڕمى خۆراك مه‌ترسیی له‌سه‌ر رێژه‌ى كورد هه‌یه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار خێزان فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌ك ده‌دات.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پڕنه‌كردنه‌وه‌ى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك كه تا 1ى ئاب به‌رده‌وامه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر رێژه‌ى كورد دروستناكات".
وتیشى "بۆ رێژه‌ى كورد پشت به سه‌رژمێریی ده‌به‌سترێت كه مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌نجامدراو رێژه‌ى كورد ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ى فۆڕمه‌كه پڕناكه‌نه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌و باره‌وه نییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پڕنه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و فۆڕمه ته‌نها به‌شه‌خۆراكى ئه‌و خێزانانه راده‌گرێت ئه‌ویش تا ئه‌و كاته‌ى كه فۆڕمه‌كه پڕده‌كه‌نه‌وه".
ع
بیروڕا



