گێتی
مەترسیی لەسەر ملیۆنان هاوڵاتیی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلەی رێختەر لە بەشێک لە روسیا روویداو بەهۆیەوە شەپۆلی تسونامی دروستبوو بە بەرزی سێ بۆ چوار مەتر کە نیمچە دورگەی کامچاتکای گرتەوە.
دەستەی جیۆفیزیکی ئەکادیمیای زانستی روسیا بڵاویکردەوە " بوومەلەرزەکە لە ماوەی 80 ساڵی رابردودا بەهێزترین بووە، لە ساڵی 1952وە بومەلەرزەی لەو شێوەیە رووینەداوە".
لە هەر یەک لە روسیا، ئەمەریکا و ژاپۆن و چەند وڵاتێکی دیکە کە دەکەونە ناو زەریای هێمن، هۆشداریی تسونامییان بڵاوکردەوە.
لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی کاروباری نائاسایی روسیا بڵاویکردەوە " سونامی دروستبووە و بەشێک لە شارۆچکەی سڤیرۆ کورلیسکی داوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 2 هەزار کەس لە دانیشتوانەکەی بۆ شوێنی سەلامەت گوێزراونەتەوە".
ع
بیروڕا



