گێتی
سوریا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نى گەلانی ده‌وڵه‌تى کاتی سوریا رایگەیاند، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە نێوان 15 بۆ 20 ی ئه‌یلول بەڕێوە دەچێت.
محەمەد تەها ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نى گەلانی ده‌وڵه‌تى کاتی سوریا رایگەیاند "دوای رووخانی حکومەتی بەعسی سوریا، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە نێوان 15 بۆ 20ی ئه‌یلول بەڕێوە دەچێت".
وتیشى "لەو هەڵبژاردنە، ژمارەی کورسییەکانی مەجلیس لە 150 بۆ 250 زیادی کردووە و 140 کورسی بە دەنگی راستەوخۆی خەڵک و 70 کورسیشی ئەحمەد شەرع دەست نیشانیانى دەکات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دەستەبەرکردنی لانیکەم 20 لەسەدی نوێنەرایەتیی ژنان لە ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە ئارادایە".
ع
بیروڕا



