کوردستانی
محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود: سه‌ره‌تا ناوماڵى خۆمان رێكبخه‌ین دواتر هى دراوسێ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سكرتێرى حزبى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته سه‌ره‌تا ناوماڵى خۆمان رێكبخه‌ین، ئه‌وكات له خه‌مى دراوسێ بین. ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستى له هاوكاریكردنى خه‌ڵكى غه‌ززه‌یه.
محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود، سكرتێرى حزبى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند "ماوەیەکە لێرە و لەوێ، هەندێک کە بە ناسنامە کوردن، فرمێسکی تیمساحی بۆ غەززە دەڕێژن، لەبەرامبەردا خەنجەریان لە پشتی حکومەتی هەرێم توندکردوە، بەهیچ کلۆجێک باسی برسیکردنی خەڵکی کوردستان ناکەن.
باسى له‌وه‌شكردووه "بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵ، رۆژانە بە کۆمەڵێک دروشم، سەدان هەزار دۆلار لە شارەکانی کوردستان کۆدەکەنەوە و گوایە بۆ غەززەی دەنێرن".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "من تێناگەم ئەوانەی کە سەری زمان و بنی زمانیان بووەتە فەلەستین بۆ بیرێک لە میللەت و خاکەکەی خۆیان ناکەنەوە، ئێمە کیمیابارانکراین، ئەنفالکراین و گوندەکانمان لەگەڵ خاک تەختکرا، کێ بەهانامانەوەهات، زۆر وڵات و میللەتی ناوچەکە پەیامی دەستخۆشییان بۆ بەعسییەکان نارد، بەپێی هەموو یاسا و عورفێک، مرۆڤ ئەبێت ماڵەکەی خۆی رێکبخات ئەوسا لە خەمی دراوسێدابێت".
ع
بیروڕا



